فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ دهۆك ده‌ستبه‌رکردنی 1670 ده‌رفه‌تی کاری ڕاگه‌یاند بۆ بێکاران - وتاره‌كانم - كه‌ته‌لۆكی تاره‌كان - هه‌لى كار

هـــــه‌لـــــی كـــــار

2ش, 2016-12-05, 7:31 AM
هاتیته‌ ژووره‌وه‌ وه‌ك میوان | كۆمه‌ڵه‌ "مێوانانی رێزدار"خۆش هاتی میوان
سه‌ره‌كی | كه‌ته‌لۆكی تاره‌كان | زانیاریه‌كانم | خۆتۆماركردن | ده‌رچوون | چوونه‌ژوور | RSS
لیستی پێگه‌
پێشبینی كه‌ش
لقه‌كانی به‌ش
وتاره‌كانم [2]
گه‌ڕان
-->  

فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ دهۆك ده‌ستبه‌رکردنی 1670 ده‌رفه‌تی کاری ڕاگه‌یاند بۆ بێکاران

فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ دهۆك ده‌ستبه‌رکردنی 1670 ده‌رفه‌تی کاری ڕاگه‌یاند بۆ بێکاران، و له‌هه‌مان کاتدا فه‌رمانگه‌که‌ کارده‌کات بۆ په‌ره‌پێدان و فراوانکردنی ده‌زگا و وه‌رشه‌کانی ڕاهێنانی بۆ ئاماده‌کردن و شیاندنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ بواری پێشه‌یی هه‌مه‌جۆردا.

به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ دهۆك، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سه‌لیم، گووتی که‌ "زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تی کارانه‌ی فه‌رمانگه‌که‌ ده‌ستبه‌ری کردوو‌ن له‌ چوارچیوه‌ی که‌رتی تایبه‌تدان"، دووپاتیشیکرده‌وه‌ که‌ "مافی کرێکاره‌کان به‌گوێره‌ی یاسای کاری عێراقی ده‌رکراو له‌ ساڵێ 1987دا، مسۆگه‌ر کراوه‌".

سه‌لیم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد که‌ "ژماره‌ی ئه‌و بێکارانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌که‌یانه‌وه‌ تۆمارکراون گه‌یشتۆته‌ 1766 که‌س و زۆربه‌یان له‌خوار ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدان، و 20% ئه‌و که‌سانه‌ ئافره‌تن".

له‌ ته‌ره‌رێکی تری باسه‌که‌یدا، به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنان، دووپاتیکرده‌وه‌ که‌ "ئێستا فه‌رمانگه‌که‌یان له‌ خۆئاماده‌کردندایه‌ بۆ سازدانی چه‌ند وۆركشۆپێكی هونه‌ری بۆ ڕاهێنانی بێکاران،" ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ دامه‌زراندن و پڕئامێرکردنی ده‌زگا و وه‌رشه‌کانی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌که‌یان ته‌رخان کردوه‌".

ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ "وه‌رشه‌ی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ بواره‌کانی ئاسنگه‌ری، دارتاشی، میکانیکی ئۆتۆمبێل و کاره‌بایی ئۆتۆمبیل و بواره‌کانی کاره‌با و ئامێره‌کانی ساردکه‌ره‌وه‌، دورمان و کۆمپیوته‌ر به‌م زووانه‌ ده‌کرێنه‌وه‌".

photo

فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی لقی‌ دهۆك

سه‌لیم هێمای بۆ ئه‌وه‌ دا که‌ "کرێکار و کارمه‌ندی کوردی پێویستی به‌ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌و پێشبردنی توانسته‌کانی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك که‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئه‌مڕۆی جیهان بگونجێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌دوا ڕۆژدا ده‌رفه‌تی کار بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات"، به‌رده‌وام بوو و گووتی "باری نائاسایی و شه‌ره‌کان له‌ عێراق بوه‌ هۆی به‌ره‌ودواوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی توانستی کرێکار و کادیری پێشه‌یی، به‌هۆی پشتگوێخستنی لایه‌نی شیاندن و ئاماده‌کاری، له‌ ئاکامی ئه‌و بارودۆخانه‌ی عێراقی پێادا تێپه‌ڕی".

به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ دهۆك هه‌روه‌ها په‌رده‌ی لادا له‌سه‌ر "پلانێكی ڕێکخراوی کاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی توانست و کارامه‌یی کادیر و ڕاهێنه‌ره‌ پیشه‌ییه‌کان له‌ فه‌رمانگه‌کانی به‌کارخستن و ڕاهێنان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ شیاندی بێکاران بکه‌ن به‌ شیوه‌یه‌کی ئاکتیڤ و به‌گوێره‌ی پێوه‌ر و ته‌کنیکی هاوچه‌رخ".

شایه‌نی باسه‌ فه‌رمانگه‌ی کار و سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ عێراق ساڵی 1971 دامه‌زراوه و دوای ڕۆخانی ڕژێمی پێشوو له‌ 2003دا، ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ له‌ژێر ناونیشانی فه‌رمانگه‌ی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی بوژایه‌وه،‌ و له‌ساڵی ‌2004 لقێکی فه‌رمانگه‌که‌ له‌ دهۆك کرایه‌وه






‌‌




سه‌رچاوه‌: http://www.mawtani.com/cocoon/iii/xhtml/ku/features/iii/features/2008/08/13/feature-07
ده‌سته‌: وتاره‌كانم | زیادی كرد: kawa (2010-01-19)
بینین: 484 | ریزبه‌ندی: 0.0/0
كۆی ووتاره‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لێدوان بده‌ن
[ خۆتۆماركردن | چوونه‌ژوور ]
دوا هه‌واڵ
پێگه‌ دۆسته‌كان
سه‌رژمێری
Website counter
ئاماده‌بوان: 1
میوانان: 1
ئه‌ندامان: 0

هه‌واڵی پێگه‌كه‌مان بده‌ براده‌ره‌كه‌ت


هه‌لی كار