هـــــه‌لـــــی كـــــار

هه‌ینی, 2024-04-19, 11:41 PM
هاتیته‌ ژووره‌وه‌ وه‌ك میوان | كۆمه‌ڵه‌ "مێوانانی رێزدار"خۆش هاتی میوان
سه‌ره‌كی | مده‌ونه‌ | زانیاریه‌كانم | خۆتۆماركردن | ده‌رچوون | چوونه‌ژوور | RSS
لیستی پێگه‌
پێشبینی كه‌ش
لقه‌كانی به‌ش
هه‌روه‌ها [0] وتاری كار [1]
گه‌ڕان
گه‌ڕان
«  كانونی دووه‌م 2010  »
هه‌ینیشه‌ممه‌
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
 
سه‌ره‌كی » 2010 » كانونی دووه‌م » 28 » ھەندێك ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی چاوپێكەووتن لە گەڵ خاوەن كاری نوێدا ئەكەن
12:44 PM
ھەندێك ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی چاوپێكەووتن لە گەڵ خاوەن كاری نوێدا ئەكەن

ھەندێك ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی چاوپێكەووتن لە گەڵ خاوەن كاری نوێدا ئەكەن

     تا بێكاریی زۆر بێت خاوەن كار مەرجی قورستر و زۆرتری ھەیە. لەو حاڵەتەدا بۆ ئەو كەسانە قورستر ئەبێت كە پێشتر كاریان ھەبووە و بە ھەر ھۆكارێك بێت لەدەستیان داوە. دوای چەندین ھەوڵ و تەقەلا ئەو كەسانە تووشی نائومێدی ئەبن و، پێیان وایە ئیتر وا بە ئاسانی كاری دیكەیان دەست ناكەوێت. ھەندێك كەس كە بۆ جاری دووەم چاوپێكەووتن لە گەڵ خاوەن كارێكی دیكە ئەكەن وەك پێویست وەڵامی پرسیارەكان نادەنەوە. جا یان خۆیان بە تاوانبار ئەزانن لە كارەكەی پێشوویاندا، یان خۆیان بە ملكەچ نیشان ئەدەن بۆ خاوەن كاری نوێ. ھەردوو حاڵەتەكە گومانێك لای خاوەن كارەكە دروست ئەكات. مرۆڤ ئەبێ ھەوڵ بدات زۆر سادە و واقیعیانە وەڵام بداتەوە و، خۆی شپرزە نەكات.

لە خوارەوە (10) ئامۆژگاری ھەن كە ڕەچاوكردنیان سودی ھەیە و، ئەو حاڵە دەروونییەی مرۆڤی تێدەكەوێت ھێوڕ ئەكاتەوە:

1. باسی ئەوە بكە كە چۆن كاری پێشووت لەدەست داوە. شتێكی باشە ئەگەر ھۆكارەكەی بڵێی، بەڵام خۆت لەوە بپارێزە كە بە خاوەن كاری نوێ بڵێی ئەوە لای تۆ دووبارە نابێتەوە. وازی لێبێنە بۆ لێكدانەوەی خۆی، چونكە مرۆڤ قابیلی ھەڵە دووبارە كردنەوەیە و، قابیلی ئەوەشە كە دەرسی وەرگرتبێت و دووبارەی نەكاتەوە. خاوەن كار ئەوە ئەزانێت.

2. ھەرگیز لە بەرچاوی خاوەن كاری نوێ وا نیشان مەدە كە خەفەتباری بۆ لەدەستدانی كارەكەی پێشووت و، ھەوڵ بدە ڕووت خۆش و گەش بێت، وەك ئەوەی ھیچ نەبووبێت. چونكە تۆ ووزەی خۆت بەكردێنی و كار ئەكەیت و نابێ جێگای بەزەیی پێدا ھاتنەوە بیت. ئەبێ كەسایەتییەكی لاوازت نەبێت.

3. پێش ئەوەی بچیت بۆ چاوپێكەوتنەكە ھەوڵ بدە ئەو بەیانییە نەكەویتە حاڵەتی توڕە بوونەوە و، لە گەڵ خۆتدا ھەندێك پرسیار دروست بكە و وەڵامیان بدەرەوە. زۆر بە ھێمنی خۆت نیشان بدە، چونكە خاوەن كار لایەنی باشەت تێدا ئەبینێت و، ھەست ئەكات كە توانای خۆش كردنی كەشوھەوای كارەكەت ھەیە. بە پێی جۆری كارەكە جل و بەرگ بپۆشە. ئەگەر كرێكاری بوو، قات و بۆینباخ لەبەر مەكە، بەڵكو جل و بەرگی عادەتی و، با پاك و خاوێن و ئوتوكراو بێت.

4. ئەگەر حەزت لە كارەكە بوو و بە ناچاری و لەبەر بێ دەرامەتی ھەڵت نەبژاردبوو، بە ئاشكرا بۆ خاوەن كارەكە بسەلمێنە كە كارەكەت لا پەسەند و خۆشە و تیایدا سەركەوتوو ئەبیت.

5. ھەوڵ بدە پپێش چوونە چاوپێكەوتنەكە زانیاری تا ڕادەیەك باش سەبارەت بە كارەكە پەیدا بكەیت. ئەگەر ئێنتەرنێتت ھەبوو باشە. ئەگەر نەشت بوو و زانیت ئێنتەرنێت بەكاربێی بڕۆ لە نووسینگەیەكی ئێنتەرنێت ئەو زانیارییانە پەیدا بكە و، ھەوڵ بدە لە كاتی چاوپێكەوتنەكەدا و لە نێوان وەڵامەكانتدا بەكاریان بێنی. ئیتر خاوەن كارەكە ھەست ئەكات كە تۆ بە دوای زانیاری نوێدا ئەگەڕێی و حەز بە نوێ بوونەوەی خۆت و زانیارییەكانت ئەكەیت.

6. گوێ بۆ پرسیارەكان شل بكە و بە تەواوی لێیان تێبگە ئەمجا وەڵام بدەرەوە. با وەڵامەكانیشت مانایان ھەبێت و بێ ناواخن بن و، ھەندێك ووشەی ئیداری و ھونەریی تایبەت بە كارەكە بەكاربێنە. واش نیشان مەدە كە تۆ ھەر بۆ خاوەن كارەكە ئەسووتێی و، با لێت تێبگات كە تۆش بە دوای بەرژەوەندی خۆشتدا ئەگەڕێی. خاوەن كار ئەوە باش ئەزانێت و، بە خالێكی نێگەتیڤ لەسەرت حیساب ناكات بە مەرجێ زۆر قوڵ نەبیتەوە تیایدا.

7. زۆر باسی ئەو بوارانە مەكە كە تیایدا شارەزای و ھیچ پەیوەندییەكیان بەو كارەوە نییە كە چاوپێكەوتنی بۆ ئەكەیت. زیاتر جەخت لەسەر ئەو بوارانە بكەرەوە كە ڕەنگە لەم كارەدا پێویست بن. كام بوارەشیان لە ھەموو بوارەكانی دیكە تیایدا شارەزای بە زەقی باسی بكە ئەگەر زۆر دوور نەبوو لەو كارەوە، ڕەنگە خاوەن كار گۆشەیەكی ھەبێت بۆ ئەو شارەزاییەی تۆ. بۆ نموونە ئەگەر كارەكە تەنھا شۆفێریی بوو و، تۆش شارەزاییت لە كۆمپیوتەر و تۆماركردنی كەلوپەلی كڕڕاو یان فرۆشراو ھەبوو، شتێكی باشە ئەگەر باسی بكەیت. ڕەنگە ئەو ڕۆژانەی كارێكی وات نەبێت لەو بوارەدا سودت لێ بكەن.

8. ئەگەر پرسیارێك ھاتە پێشەوە و تۆ پێشتر چاوەڕوانی نەبووبیت و خۆت بۆ ئامادە نەكردبوو، مینجە میج لە وەڵامەكەیدا مەكە و، بڵێ چاوەڕوانی پرسیاری وا نەبووم. بەڵام ئەگەر چەند ووشەیەكیشت پێ بێت ووتنی باشترە لە بێدەنگی، چونكە ووتنی ئەو چەند ووشەیە نیشانەی ئەوەیە كە تۆ لە ھەڵوێستە شپرزەكاندا دەست لە ئەژنۆ ناگریت و دانامێنیت. كەواتە ھەر لە خۆتەوە ووشە ڕیز مەكە.

9. باسی ئەوە بكە كە تۆ لە كارەكەی پێشووتدا چ شتێكی باشت كردووە كە ئەركی تۆ نەبووە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی خاوەن كار یان كارەكە كردووتە. واتە گیانی لەخۆ بووردنت ھەیە و، ئەوەی بیزانی لە خزمەت كردن بە كارەكە كەمتەرخەمیی ناكەیت.

10. لە كۆتاییدا بە زەدەخەنەیەكەوە لە خاوەن كارەكە بپرسە كە ئایا تا چەند ئەگەری ئەوە ھەیە تۆ ئەو كارەت بدرێتێ. بەڵام بە چەند ووشەیەكی كورت و، زۆر قوڵ مەبەرەوە تیایدا. بە جوڵانی دەموچاو یان دەست و جەستە نیشانی بدە كە تۆ باشتری لە كەسێكی دیكەی نەشارەزا.

تێبینی

وه‌رگیراوه‌ له‌

http://www.azmoon-kurd.com
 
   
ده‌سته‌: وتاری كار | بینین: 1065 | زیادی كرد: kawa | ریزبه‌ندی: 0.0/0
كۆی ووتاره‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لێدوان بده‌ن
[ خۆتۆماركردن | چوونه‌ژوور ]
ئه‌رشیفی تۆماره‌كان
دوا هه‌واڵ
پێگه‌ دۆسته‌كان
سه‌رژمێری
Website counter
ئاماده‌بوان: 1
میوانان: 1
ئه‌ندامان: 0

هه‌واڵی پێگه‌كه‌مان بده‌ براده‌ره‌كه‌ت


هه‌لی كار