ڕاگه‌یاندنێك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
بابه‌ت/ پۆستی ڕاگری كۆلێج له زانكۆی سلێمانی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه زانكۆی سلێمانی پێویستی به
دامه‌زراندنی (6) ڕاگر هه‌یه بۆ ئه‌م كۆلێجانه‌ی لای خواره‌وه و به‌و
مه‌رجانه‌ی دیاریكراون:
كۆلێجی كارگێڕی و ئابوری.
كۆلێجی په‌رستاری.
كۆلێجی هونه‌ر.
كۆلێجی زانسته ئیسلامییه‌كان.
كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی چه‌مچه‌ماڵ.
كۆلێجی زانسته سروشتییه‌كانی چوارتا.
مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كان:
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێ له بواره زانستییه‌كانی كۆلێجه‌كه.
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (10) ساڵ خزمه‌تی ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌بێت.
پله‌ی
زانستی پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و ده‌شێت هه‌ڵگری
بڕوانامه‌ی دكتۆرا به پله‌ی مامۆستا داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی
له كاتی نه‌بوونی خوازیارێكی گونجاو به پله‌ی زانستی پڕۆفیسۆر و
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دابمه‌زرێت به وه‌كاله‌ت ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا.
پێویسته چالاكی زانستی هه‌بوبێت.
سزای كارگێڕی ئاراسته نه‌كرابێت.
له‌كاتی بڕیارداندا زانینی (زمان)ی دووه‌م ڕه‌چاو ده‌كرێت.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خوازیاری پێشكه‌شكردنی داواكارین با فۆرمی تایبه‌ت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (www.mhe-krg.org) دابگرن و پڕبكه‌نه‌وه و به‌م ئیمه‌یڵه (office@mhe-krg.org) بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت. هه‌روه‌ها فۆڕمه‌كان له ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا
ده‌ستده‌كه‌ون و ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی پۆستی زانكۆ و پهیمانگاكانهوه
بگه‌ڕێننه‌وه له‌گه‌ڵ (CV)دا بۆ وه‌زاره‌ت له‌نێوان 20/1/2010 تا
5/2/2010.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان