له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، حكومه‌تی به‌غدا بڕیاریدا زیاتر له (100.000 ) هه‌لی كار دیاریبكات له‌دوانزده وه‌زاره‌تدا.
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا (114.875 ) سه‌دو چوارده هه‌زارو هه‌شتسه‌دو حه‌فتاو پێنج هه‌لی كاری نوێ له (12 )
دوانزده وه‌زاره‌تی عێراقدا دیاریكراوه، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی
تازه ده‌رچووانی بواری ته‌ندروستی، په‌روه‌ردیی، پۆلیس‌و سه‌ربازی.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و هه‌لی كارانه‌ی كه له(12 ) دوانزده وه‌زارته‌ی عێراقدا دیاریكراوه، له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه، (( (358) هه‌لی كار بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، (27.537) هه‌لی كار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، (47.549 ) هه‌لی كار له وه‌زاره‌تی به‌رگری، (14.000 ) هه‌لی كار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، (10.000 ) هه‌لی كار له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، (1975 ) هه‌لی كار له‌وه‌زارتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، (270 ) هه‌لی كار بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، (80 ) هه‌لی كار بۆ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، (650 ) هه‌لی كار له‌وه‌زاره‌ت ڕۆشنبیری، (150 ) هه‌لی كار له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، (15 ) هه‌لی كار له‌وه‌زاره‌تی ژینگه‌و (70 ) هه‌لی كاریش له‌وه‌زاره‌تی داد دابینكراوه)).
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی عێراقیش (9547 ) نۆ هه‌زارو پێنجسه‌دو چل‌و حه‌وت هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستاندا دیاریكراوه.
به‌پێی
وته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عێراق، موچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران له‌مساڵدا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه نه‌كه‌م ده‌كات
نه‌زیاد.
ئا: فوئاد جه‌لال
سه‌رچاوه: http://www.radionawxo.org |